دەربارەی ئەلاسکا تاوەرز
ئەلاسکا تاوەرز بناسە!
ئەلاسکا تاوەرز سیمبولی ژیانێکی ھاوچەرخە و دووبارە پێناسەی ژیانی ناو
شار دەکاتەوە بە دیزاینی سەرنج ڕاکێش و نوێترین تەکنەلۆژیا و
خزمەتگوزاریی بە باشترین کوالیتی ئەم تاوەرانە چەندین یەکەی مۆدێرنیان
تێدایە کە بە باشترین شێواز بۆ ئاسوودەیی ئێوه دروستكراون. ئەگەر لە
سەرەتاکانی ژیان دایت و دەتەوێت خێزانێک پێک بھێنیت، یاخود خاوەن
خێزانیت و بە دوای ژیانێکی ئارامدا دەگەڕێیت، (ئەلاسکا تاوەرز) ھەموو
بژاردەیەکی بۆ دابین کردویت. لە یەکەی نیشتەجێبوونی یەک نووستنی بۆ
یەکەی خێزانیی گەورە، شوقەکانمان بە لێھاتوویی و سەرنجدان بە
وردەکارییەکانەوە دروست کراون و بە پێی ویست و ئارەزووەکانی ئێوە
دیزاین کراون. لە ناوچەی زێڕینی نوێ، بە ئاسانی دەتوانیت بگەیت بە ناوچە
بازرگانییەکانی ھەولێر و شوێنەوارە کولتورییەکان و کاتێکی خۆش بەسەر
بەریت لە سەنتەرەکانی بازاڕکردن لەگەڵ خێزانەکەت. ژیانێکی ئاسوودە و
مۆدێرن ئەزموون بکە لە ئەلاسکا تاوەرز و بە ئارامی لەگەڵ خێزان و
دۆستەکاندا یادەوەرییەکانی داھاتووت دروست بکە.
ناونیشانەکەت گرنگە
ئەلاسکا تاوەرز دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی شارەکە، ئەویش جادەی سەدو بیست
مەترییە، کە چواردەوری شارەکە دەدات. ئەم شوێنە لە ناوچەی (٣٢ی پاڕک) دایه کە
گەشەیەکی خێرا بە خۆیەوە دەبینێت و پرۆژەکە دەکات بە سەنتەرێک بۆ وەرچەرخانی
ئابووریی لە ھەولێر، ئەلاسکا تاوەرز دەبێتە کلیلێک بۆ ئەم گەشەسەندنە.
ئەزموونی ژیانی مۆدێرن بکە
ئەلاسکا تاوەرز پێکھاتووە لە ھەشت باڵەخانەی ٢٣ نھۆمی کە دوو نھۆمی
پاڕکینگە و نھۆمێکی بازرگانییە و ٢٠ نھۆمی نیشتەجێبوونە کە چوار جۆر یەکەی
جیاواز دەخاتە بەردەست کڕیاران. جا ئەگەر گەنجێکی کارسازیت و بە دوای
دروستکردنی دەرفەتێکی نوێدا دەگەڕێیت یاخود خاوەن خێزانێکی گەورەیت، بۆ
ھەر کەسێک بژاردەیەکمان ئامادە کردووە. نھۆمەکانی پاڕکینگ زیاد لە ٦٠،٠٠٠
مەتری دووجایەو جێگای ١،٥٨٠ ئۆتۆمبێل دەبێتەوە.